چاڤی: پاڵنەرمان هەیە بۆ شکستپێهێنانی ڕیاڵ مەدرید و ئەنچیلۆتی


چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری  بەرشەلۆنە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو سۆز و چڕییەی کە پابلۆ خاڤی دەیھێنێت هەمیشە پێویستە، بەتایبەتی کە خاڤی زۆر شت دەدات بە تیپەکە، بەو پێیەی یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیە لە هێڵی ناوەڕاست و گرنگە بۆ تیپەکە.


 چاڤی لەمیانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بۆ یارییەکە وتی: ماوەیەکە ڕیال مەدرید لە یاری کۆتاییدا نەدۆڕاوە؟ ئامارەکان بۆ گۆڕانکاری دروستکراون، من بە پەرۆش و ڕازیم بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی، دەبێت بزانین لە کوێوە هاتووین، مەدرید لە کوێوە هاتوون لە پێشمانە، ئەمەش پاڵنەرێکی زیادەیە، تەنانەت ئەگەر ئەنچیلۆتی لە ساڵی ٢٠١٠ەوە یاری کۆتایی نەدۆڕاندبێت” ئەوە زیاتر پاڵنەرێکە بۆ من”.


 ئاماژەی بەوەشکرد، دەبینین خولەکەکان چۆن تێدەپەڕن و بژاردەکان چۆن دەبن بۆ یاریکردن لەگەڵ چوار یاریزانی ناوەڕاست یان نا، ئێمە تاکتیکی زۆرمان هەیە لە دۆخی هێرشبەریدا، هەروەها بەپێی شێوازی یاریکردنی بەرامبەر، هەوڵدەدەین شێوازەکان هەمەچەشن بکەین لە هێرشکردنە سەر."


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: قۆناغی مۆرینیۆ لە کلاسیکۆدا بۆ هیچ کەسێک ئەرێنی نەبوو، ئێمە وێنەیەکی باشمان نەدا بە هیچ کام لە تیپەکان، دەبێت ڕێزمان نیشان بدەین، من پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ئەنچیلۆتی هەیە، چەندین جار یەکترمان بینیوە، پێدەچێت ئەویش وا بکات کەسێکی نائاساییەو بەلامەوە پیاوێکی تۆپی پێ دەردەکەوێت”.


  لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبێت ئەم هێڵە پەیڕەو بکەیت و ئەو ڕاستییە بەجێ نەهێڵیت کە تەنها شەڕێکی وەرزشییە. ئەو ڕاستییەی کە من سەرسامم بەو و چەند یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید، و نابێت ئەوە بشارمەوە.


  ئاماژەی بەوەشکرد، "هێشتا بڕیارم نەداوە چۆن هێرش بکەین. لە بنەڕەتدا هەمووان ئامادەن و ئێمە هەڵیدەبژێرین بە پشتبەستن بەو شتەی کە بە باشترین شێوە بۆ تیپەکە دەزانین. پێموانییە پەیوەندی بە ئاستی تاکەکەسی و ناوەکانەوە هەبێت، بەڵام". سەبارەت بە چۆنیەتی بەرگریکردن یان هێرشبردن. بەرامبەر ڕیاڵ بێتیس فاتی هاتە ژوورەوە و جیاوازی دروستکرد. هەمووان دەبێت ئامادەبن، زۆر شت دەتوانێت جیاواز بێت لە یارییەکدا”.


 ڕیال مەدرید سەرکەوتبوو بۆ یاری کۆتایی سوپەری ئیسپانیا کە لە شانشینی سعودیە بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی لە ڤالێنسیای بردەوە، بۆ ئەوەی لە کلاسیکۆیەکی مێژوویی لە دەرەوەی خاکی ئیسپانیا ڕووبەڕووی ڕکابەرە کەتەلۆنیەکانی دەبێتەوە.


PM:06:57:14/01/2023