سەركردەیەكی یەكگرتوو هۆشداری لە دۆخی هەرێم دەدات


سەركردەیەكی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، دۆخی سیاسی هەرێم بە قۆناغێكی ناسەقامگیردا تێدەپەڕێت و هۆكارەكەشی نەمانی شەرعیەتە لەسەر حكومەت و دامەزراوەكانی دیكە.

هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەركردایەتی یە‌كگرتوو لە تویتەری خۆی نووسیویەتی "درێژكردنەوەی نایاسایی و بێ پاساوی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، رۆژ بە رۆژ كاریگەرییەكانی لەسەر دۆخی سەقامگیری سیاسی هەرێم زیاتر دروست دەكات".

ناوبراو روونیكردۆتەوە، لە دەرئەنجامیشدا رۆژ لە دوای رۆژ دەرھاوێشتە نەخوازراوەكانی نەمانی شەرعیەت لەسەر حكومەت، تێكچونی زیاتری سەقامگیری سیاسی ھەرێم ئاڵۆزتر و قوڵتر دەبێتەوە.



PM:11:07:15/01/2023