دایكی هونەرمەندێكی كورد كە لە رووداوەكەی فەڕەنسا كوژرا، كۆچی دوایی كرد


دایكی هونەرمەند میر پەروەر، كە مانگی رابردوو كوڕەكەی لە هێرشی ناوەندی كەلتوری كوردی لە شاری پاریس كوژرا، گیانی لەدەستدا و لە تەنیشت كوڕەكەشیەوە بەخسپێردرا.

ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەك لە شاری موشی باكوری كوردستان دایكی هونەرمەند میر پەروەر كۆچی دوایی كرد كە لە ٢٣ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٢ لە هێرشەكەی پاریسدا بۆ سەر ناوەندی كەلتوری كوردی ئەحمەد كایا لەگەڵ ئەڤین گۆیی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە و چالاكوانێكی كورد بەناوی عەبدولرەحمان كزل كوژران.

فیلیز ئایدن، دایكی هونەرمەند میر پەروەر، دوای مردنی كوڕەكەی نەخۆش كەوتووە و ماوەیەك لە نەخۆشخانەدا موەتەوە، دایكی میر بەر لەوەی كۆچی دوایی بكات، لە تەنیشت كوڕەكەی گۆڕێكی بە هەڵكەندن دابوو بۆ ئەوەی لە تەنیشت گۆڕی  كوڕەكەی بەخاكبسپێردرێت.



PM:11:35:17/01/2023