بوومەلەرزەیەکی بەهێز ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند


بوومەلەرزەیەک بەهێز بە ٥.٤ پلەی رێختەر ناوچەی "خۆی" سەر بە شاری ئورمییەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند.

ناوەندی "تۆماری بوومەلەرزەکان"ی زانکۆی تاران ڕایگەیاندووە"ە بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١ و ٣٨ خولەک بەکاتی تاران ، لە قووڵایی ١٢ کیلۆمەتریی شارەکە ڕوویداوە.

زۆربەی شارەکانی دەوروبەری ورمێ هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.

تا ئێستا زانیارییەک لەبارەی ئەوەی داخۆ ئەو بوومەلەرزەیە زیانی ماڵی یان گیانییەکانەوە نەزانراوە.

ناوچەی خۆی لە ورمێ وەک ناوەندێکی روودانی بوومەلەرزە ناسراوەو، لە ساڵانی رابردوودا چەندانجار روویان داوە.

بوومەلەرزەی ساڵی پار ٢٠٢٢، بووەهۆی برینداربوونی ١٢٧ کەس و زیان بە ٥٠٠ ماڵ کەوتبوو.



PM:03:26:18/01/2023