بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی كاراكردنی پارەی ئەلیكترۆنی ڕوونکردنەوە دەدات

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق هانی هاوڵاتییان و بازرگانان دەدات بۆ دەرکردنی ڤیزا کارت و ماستەر کارد بە نرخی ١٤٦٥ دینار بکڕدرێت.

عەمار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكیدا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند" بڕیارەكەی حكومەت بۆ كاراكردنی پارەی ئەلیكترۆنی لە هەموو جومگەكاندا پشتیوانییەكی گرنگ بۆ بانك و ئابووری عێراق نیشان دەدات و خەرجییەكانی گواستنەوەی پارەی كاغەز كەمدەكاتەوە". 

خەڵەف ئاماژەی بەوەشکرد" بانكەكە ساڵانێكە كار دەكات بۆ ناساندنی ئەم خزمەتە وەك ستراتیجێكی سەرەكی بازرگانی بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی خۆماڵیكردنی مووچە كە چەند ساڵێك پێش ئێستا دەستی پێكرد و پشتگیری لە كەمكردنەوەی دەرماڵەی پارەی نەقد دەكات وەك بارودۆخێك كە خزمەت بە ئابووری عێراق ناكات". 

دەشڵێت" هەموو كارتەكانی خاوەنداریەتی هاوڵاتیان وەك ڤیزا و ماستەر كارد دەتوانن لە ڕێگەی ئامێری پارەدانەوە بەكاربێن و پێویست ناكات كارتی نوێ بۆ خاوەنەكانیان دەربكرێت، کە دەتوانرێت لە ڕێگەیانەوە دۆلار بە نرخی ١٤٦٥ دینار بکڕدرێت". 


AM:10:00:19/01/2023