سەربازی ئەڵمانی گەیشتنە هەولێر

هێزێکی سووپای ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەمەبەستی دابەشکردنی کۆمەکە سەربازی و کۆمەکە مرۆییەکان.
 سووپای ئەڵمانیا لەسەر ماڵپەڕی خۆی بڵاویکردۆتەوە کە شەش سەرباز کە سەربازی جەنگ نین گەیشتوونەتە هەولێر بەمەبەستی دابەشکردنی کۆمەکە سەربازییەکان و کۆمەکە مرۆییەکان بەسەر پێشمەرگە و هاوڵاتیانی ئاوارەدا.
سووپای ئەمەریکا چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاند حەوت وڵات ئامادەیی خۆیان پێشانداوە چەک و تەقەمەنی بۆ هێزە کوردییەکان دابین بکەن دژی چەکدارانی داعش ئەڵمانیاش یەکێکە لە حەوت وڵاتە.



AM:10:19:28/08/2014