ئەمەریکاو کورد هەماهەنگی هەمیشەیی سەربازی دژی داعش دەکەن

‌بارزانی و وەفدی سەربازی ئەمەریکا - ماڵپەری سەرۆکایەتی
لەکۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا بڕیاردرا هەماهەنگی هەمیشەیی نێوان هەردولا ئەنجام بدرێت دژی چەکدارانی داعش.

لە میانەی هەوڵێکدا کە لەماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەڕیم بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئێوارەی چوارشەممە 27ـی 8ـی 2014 لە سەلاحەدین بارزانی پێشوازی لە جەنەڕاڵ لوید ئۆستن فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا و شاندێكی سەربازیی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا كە ژمارەیەك لە بەرپرسە لەشكری و ئەمنیی و ئیدارییەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکە " هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە داعش مەترسییەكی گەورەیە لەسەر ناوچەكە و جیهان و بەرەنگاربوونەوەیشی هەوڵێكی هەمەلایەنە و دەولی پێویستە. هەروەها هەردوولایش جەختیان لە هەماهەنگیی بەردەوامی هێزەكانی ئەمەریكا و پێشمەرگە لەشەڕی دژی تیرۆریستانی داعش كردووە".

سەبارەت بە پڕۆسەی سیاسیی عێراقیش ئەوە دووپات كرایەوە كە پێویستە حكوومەتێكی هەمەلایەن دابمەزرێت كە خزمەتی بەرژەوەندیی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بكات.



AM:11:01:28/08/2014