ئەمڕۆ دۆلار لە داخستنی بازاڕدا لە نرخێكی پێوانەیی بەرزدا داخرا


ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 165 هەزار و 250 دینار لە بازاڕەكانی هەرێمدا داخرا كە نرخێكی خەیاڵییە و لە كاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە نرخی 162 هەزار دینار كرایەوە.

بەپێی بۆرسەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ  نرخی 100 دۆلار بە 165 هەزار و 250 دینار داخرا ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ چەند جارێك نرخی دۆلار بەرز و نزمی بەخۆوە بینی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو دواتریش گەیشتە زیاتر لە 166 هەزار دینار.



PM:04:37:19/01/2023