تەرمی پەنابەرێکی کورد گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی پەنابەرێک گەڕایەوە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانیەوە.

دەزگای لوتکە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" کۆچبەرێکی کورد  بەناوی ‌(حسێن حسیب ئەحمەد)ی تەمەن ٣١ ساڵ کە دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەک لە سەنتەری پرۆسێسینگ مانستن لە شاری کێنت لە وڵاتی بەریتانیا  ڕاگیرابوو، گیانی لەدەستدا". 
 
دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند" ئەم کۆچبەر پێش هەفتەیەک لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بە یەختێکی بچوک گەشتۆتە بەریتانیا و لە ١٩ی نۆفەمبەر بەهۆی کێشەی تەندروستیەوە گیانی لەدەستداوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانیەوە.


PM:04:14:20/01/2023