مالکی رێگا چارەی دابەزاندنی نرخی دۆلاری راگەیاند


سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالکی دابەزاندنی نرخی دۆلار بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا بە چارەسەر دەزانێت.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان، نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە بارەی نرخی دۆلارەوە، دەڵێت " بە جوڵەی سیاسی بەهای دۆلار لە عێراق جێگیر ناکرێتەوە، بەڵکو دەبێت رێگری بە قاچاخبردنی دۆلار بکرێت و رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا ئەنجامبدرێت".

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەخت دەکاتەوە کە تەنها بەو شێوەیە کێشەکە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کۆتایی دێت.

مالکی دەڵێت " تاکە رێگا بۆ جێگیرکردنەوەی بەهای دۆلار بریتییە لە گفتۆگۆکردن لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا و رێککەوتن لەگەڵیان و بەو شێوەیەش کێشەکە کۆتایی دێت و لەسەر بانکی ناوەندی عێراقە بەقاچاخبردنی دۆلار سنووردار بکات.

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبووەوە و رێگای چارەکانی بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراق شکستیان هێناوە.



PM:10:49:21/01/2023