عێراق بەمەبەستی دابەزینی نرخی دۆلار هەنگاوێكی "گرنگ" دەنێت


بەمەبەستی بەرزكردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، حكومەتی عێراق لەگەڵ ئەمریكا لە پەیوەندیدان و بەمنزیكانەش سەردانی واشنتن دەكەن. 
 
ئەمڕۆ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاندووە، حكومەتی عێراق گرنگی بە بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژانە لە كۆبوونەوەدان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و لیژنەی ئابووری بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆخە كە پەیوەندی بە بانكی ناوەندی عێراقەوە هەیە. 
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، محەمەد شیاع سودانی، لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەمریكا بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار، بەم نزیكانەش سەردانی واشنتن دەكەن. 
 
ماوەی زیاتر لە مانگێكە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار رووی لە دابەزین كردووە و بەردەوام حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندیش رایدەگەیەنن كە هەماهەنگی بۆ دابەزینی نرخەكەی دەكەن.
 



PM:06:41:22/01/2023