گۆرانیبێژێکی خەڵکی پاوە دوای بڵاوکردنەوەی بەرهەمی (بێلا چاو) دەستگیرکرا

شاهۆ حوسێنی گۆرانیبێژی خەڵکی پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ دووشەممە شاهۆ حوسێنی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستگیرکرا. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شاری پاوە، ئەم هونەرمەندە دوای دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڤیدیۆ کلیپی (بێلا چاو)ی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و لەبەر ئەوەش دەستگیریان کردووە.

تا ئێستا چارەنووس و شوێنی دەستگیرکردنی ئەم هونەرمەندە نادیارە.

شاهۆ حوسێنی ماوەی زیاتر لە (١٥) ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خەڵکی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.


AM:09:46:24/01/2023