فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سیاسیەکی ناسراوی عێراقی دەردەچێت

لە دادگای کەرخ لە بەغدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سیاسی ناسراوی عێراقی فایەق شێخ عەلی دەردەچێت.

بەپێی نوسراوێکی فەرمی دادگای کەرخ کە رۆژی ١٥ ی کانوونی دووەم ئاراستەی هێزە ئەمەنییەکان کراوە، داوا دەکرێت پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، فایەق شێخ عەلی کە کەسایەتییەکی سەربەخۆیە، دەستگیربکات.

بەپێی نوسراوەکە ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵ ئەو سیاسییە ناو ناوبانگ زڕانە.

فایەق شێخ عەلی سیاسیەکی ناسراوی عەلمانی عێراقەو لەسەردەمی رژێمی دیکتاتۆری سەدامدا ناوبراو یەکێک بووە لە کەسایەتییە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو رژێمە. 



PM:12:45:24/01/2023