هه‌رچه‌نده ئەمڕۆ هەینی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو داخراون، به‌ڵام به نافه‌رمی ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان به‌رده‌وامن و نرخی سەرجەم دراوەکان لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە مامەڵەیان پێوەکرا:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٣ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٦٢ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٩ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٧٠٦ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٥٨٠ دینارە.