لەبارەی کشانەوەی دادوەرە کوردەکان لە دادگای فیدراڵی عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت" لە ئێستادا هیچ بڕیارێکی کۆتای لەبارەی کشانەوەی دادوەرە کوردەکان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق نییە". 

سەرچاوەیەکی نزیک لە دادوەرە کوردەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" بڕیارەکەی ڕۆژی چوارشەممەی دادگای فیدراڵی پێشبینیکراو بوو، ئامادەبوونی ئەندامە کوردەکان و واژوکردنیان لەسەر بڕیارەکە تەنها بۆ ناڕەزای دەربڕین بوو". 

هاوکات سەرچاوەکە ئەو دەنگۆیەی ڕەتنەکردەوە کە دەسەڵاتدارانی هەرێم بەهۆی بڕیارەکەی دادگا ئێستا تاوتوێی کشاندنەوەی ئەو دوو دادوەرە کوردەکە دەکەن و وتی" لەوانەیە شتێکی وەها لە ئارادابێت، بەڵام ئێستا بڕیارێکی کۆتای نییە لەسەر بابەتەکە، ئەگەری كشانەوەیان لە ڕۆژانی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە". 

ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی عێراق سەرجەم بڕیارەكانی چەند مانگی ڕابردووی پەرلەمانی عێراقی بۆ ناردنی هەر بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندەوە. 


PM:11:20:27/01/2023