لە دەفەری ئامێدی بەفر دەبارێت
ئەمشەو شەممە بەفربارین لە ناوچەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك دەستیپێکرد.
ئەمشەو بەفر بە درێژای چیای مەتین و قەدپاڵەکانی دەستیپێکرد و لە هەندێك شوێن بەفر بارین زیاتر لە ٥ سم، هەندێک شوێنی تر سێ سم بەفرباریووە.
ئەم شەپۆلە کە ئەم ئێوارەیە دەستی پێکردووە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوەو تا چوار شەممە بەردەوام دەبێت و ئەگەر بەفربارین لە ناو شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجەش لە ئارادایە.
PM:09:53:28/01/2023