سەیرترین باج لە مێژووی تۆپی پێ راگەیەنرا

لە یەکێک لە سەیرترین باجەکانی مێژووی تۆپی پێدا، ڕاگەیەندرا کە لە مانگی داهاتووەوە تا ساڵی ٢٠٣٠ بەردەوام دەبێت.

هەرکەس سەردانی شاری ڤانکۆڤەری کەنەدی بکات، باجێکی زیادەی لێوەردەگیرێت بۆ پشتگیریکردنی تێچووی ئەو شارەی کە میوانداری جامی جیهانی ٢٠٢٦ دەکات.

 باجەکە ٢.٥٠ دۆلارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلار مانەوەیەک کە لە ١ی شوباتەوە دەست پێدەکات.


ئەمەش بۆ یارمەتیدان لە پێدانی پارەیەکی ٢٦٠ ملیۆن دۆلار کە پێی دەوترێت باجی فیفا، تاوەکوو شارەکە مۆندیال ڕێکدەخات!


PM:12:25:30/01/2023