فەرمانبەرانی گرێبەست دادەمەزرێن


وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری دامەزراندنی نزیكەی 25 هەزار فەرمانبەری دیكەی گرێبەست دەرچووە بەتایبەتیش ئەو فەرمانبەرانەی  گرێبەستن و ماوەی خزمەتكردنیان لە دوو ساڵ زیاترە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق رایەیاندووە، بڕیار دراوە بە دامەزراندنی 24 هەزار و 933 فەرمانبەر كە بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەت، دەستەكان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق كاریان كردووە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، رۆژی 3ی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەكۆبونەوەی ئاسایی خۆی دەنگی داوە لەسەر دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەرجەم وەزارەتەكان كە ماوەی خزمەتكردنیان لە دوو ساڵ زیاتر بێت و رێكارە یاساییەكانیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پەسەند كرابێت.



PM:03:46:30/01/2023