سەبارەت بە دەركردنی پاسپۆرت روونكردنەوە دەدرێت


بەهۆی دەفتەری پاسپۆرت لەسەرانسەری عێراقدا داوا لەهاوڵاتیانی سلێمانی دەكرێت سەردانی پاسپۆرت نەكەن، ئێستا پاسپۆرت تەنها بۆ ئەو كەسانە دەردەكرێت كە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێكدا  ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەكاتەوە كە دەفتەری پاسپۆرت لەسەرانسەری عێراقدا نەماوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكات چاوەڕێ بكەن تا ئاگادار دەكرێنەوە.

پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستادا پاسپۆرت تەنها بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە بە هۆكاری نەخۆشی.

ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاشكرای كردووە كە ساڵانە زیاتر لە 40 هەزار پاسپۆرتی نوێ بۆ هاوڵاتیان دەردەكرێت و تائێستاش زیاتر لە ملیۆنێك و 250 هەزار هاوڵاتی لە پارێزگاكەدا بونەتە خاوەنی پاسپۆرت.



PM:06:00:30/01/2023