رێباز حەملان دەروازەکانی ناوچەکانی یەکێتی تۆمەتبار دەکات بە بردنەوەی دەرەوەی دۆلار



یاریدەدەری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژکراو )، رێباز حەملان هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان کە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیدان تۆمتەبار دەکات بە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ ئێران.

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکدا کە ئەگەری هەیە پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی تێکبداتەوە رایدەگەیەنێت " دۆلار لە رێگەی باشماخ و پەروێزخانەوە دەبرێتە ئێران، ئەمریكا بەمەی زانیوەو هۆشداریداوە" .

ناوبراو هەندێک زانیاری تر لەسەر هەڵوێستی حیزبەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات و لەبارەی یەکێتی یەوە بەبێ ناوهێنانیان دەڵێت" هەندێك حزبی بەشدار لە حكومەت لە بارەی بەرهەمێنانی نەوت و فرۆشتنییەوە لەلایەن هەرێمەوە رۆڵێكی سبلی دەگێڕن".
 
رێباز حەملان لەبارەی قەیرانی داراییەوە لە عێراقدا دەڵێت " ئێران لەبەر ئەوەی گەمارۆی ئابوری لەسەرە، ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی جیهان بكات و ناتوانێت پارەی خۆی بەكاربهێنێت، بۆیە هاتووە دەوڵەتی عێراقی بەكارهێناوەو لەرێگەی بانكی ناوەندی عێراق تەحویلاتی پارە دەكات".

ئەو پێیوایە، بەهۆی ململانێكانی ئێران و ئەمریكاوە حەوت وڵاتی عەرەبی بەهای دراوەكەیان لەبەرامبەر دۆلار دابەزیوە، بەڵام عێراق جیاوازە چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كۆنترۆڵ بكرێت.



PM:03:18:31/01/2023