بەتەمەنترین یاریزانی تۆپی پێ کە چووە ناو "گینس" .. تەمەنی بە خەیاڵتدا نایەت

دەیڤید مودجی ئوسترالی بووەتە بەتەمەنترین یاریزانی تۆپی پێ لە مێژووی یارییەکەدا، چونکە سەرەڕای تەمەنی زۆر پێشکەوتوو بەردەوامە لە   بەشداریکردنی لە یارییەکاندا.

 زانراوە کە تێکڕای تەمەنی وازهێنانی یاریزانان لە جیهانی تۆپی پێدا 35 ساڵە، لەکاتێکدا هەندێکی کەم هەب بۆ تەواوکردنی ژیانی وەرزشی، وەک زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی (41 ساڵ) تێپەڕدەکات.

  بەپێی ماڵپەڕی "ئیندیان ئێکسپرێس"، دەیڤید مودجی ئوسترالی بووەتە گەورەترین یاریزانی تۆپی پێ ڕکابەری و چووەتە ناو کتێبی ژمارە پێوانەییەکانی "گینس"ەوە.

 ماڵپەڕی فەرمی گینس ئاماژەی بەوەشکردووە، مودج کە هەفتەی ڕابردوو یادی لەدایکبوونی ٨٠ ساڵەی کردووە، تەمەنی ٧٩ ساڵ و ٨٩ ڕۆژ بووە کاتێک لە یارییەکەی خولی باکووری شارەدێکان بەرامبەر نۆرس تورامورا یاری بۆ یانەی کیسینگ پوینت کردووە.

 مودج کە ماوەی ٤٥ ساڵە لەگەڵ یانەکەی یاری دەکات، دوای ئەوەی کوڕەکەی زانیویەتی خاوەنی ژمارەی پێوانەیی پێشووی بۆ بەتەمەنترین یاریزانی تۆپی پێی ڕکابەرەکان تەمەنی ٧٣ ساڵ بووە، داوای ڕیکۆردی جیهانی گینس دەکات.

 دەیڤد هێشتا هەفتانە لەم پێشبڕکێیەدا یاری دەکات، کە یاریزانانی سەروو تەمەنی ٤٥ ساڵ لەخۆدەگرێت.

 مودج لەبارەی ئەم دەستکەوتە دەڵێت: دەمەوێت سوپاسی هاوڕێکانم بکەم کە بەرگەی منیان گرتووە.


PM:01:17:01/02/2023