بەپەلە: هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر زومار دەستیپێکرد

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ لەچەند لاوە هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر شارۆچکەی زومار دەستیپێکردوو چەندین گوند ئازادکران.

بەرپرسی ئاسایشی زومار ئەنوەر ئیبراهیم کە خۆی لەسەرەتای ئازادکردنی ناوچەکانی زومارەوە بەشدارە لە شەڕی دژی داعش، بە سپی میدیای راگەیاند " پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لەچەندین لاوە هێزی پێشمەرگە دەستی بە پێشڕەوی کرد بەرەو زومار و چەندین گوندی ئازادکرد".

ناوبراو وتی " لەو گوندانە، گوندەکەی پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی ئیبراهیم عەزۆ کە ناوی کرفرە، ئازادکرا".

ئەو بەرپرسە وتی" فرۆکەکانی ئەمریکا پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە دەکەن و بەبەردەوامی بنکەو بارەگاکانی داعش بۆردومان دەکەن".
دوێنێ ٢٩ ی ئاب پێشمەرگە تەنها ٨٠٠ مەتر دووربوو لە شارۆچکەی زوومارەوەو لەهەموو لایەکەوە گەمارۆی شارەکە لەلایەن پێشمەرگەوە درابوو، تەنها بەشی رۆژئاوا نەبێت.

هەر دوێنێ گوندی عەین زالە بە دامودەزگا نەوتییەکانیشەوە کەوتەوە دەستی پێشمەرگە.



PM:12:43:30/08/2014