حەلبوسی: دۆلار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی


سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دۆخی دارایی عێراق مەترسی نییە و بە گرتنەبەری رێكارە پێویستەكان نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە ئاستی خۆی.

محمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ باری پێشووی خۆی ئەویش لە رێگەی هاوسەنگی جێبەجێكردنی رێكارەكانی بانكی ناوەندی و هەوڵەكانی حكومەتی عێراقی لە سنوورداركردن و رێگەگرتن لە قاچاخی دۆلار و پاراستنی سەقامگیری دراوی بیانی.

حەلبوسی روونیكردۆتەوە، ئامانجی رێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ رێكخستن و رێگەگرتنە لە جووڵەی نایاسایی دراوە بیانییەكان و لە ئێستاشدا هێما ئابوورییەكانی عێراق ئەرێنین و هیچ نیگەرانییەك لەسەر ئابوری عێراق نیە، چونكە یەدەگی دراو ئاستی داهاتە پەیداكراوەكان بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە بەرزبوونەوەدان.





PM:06:12:04/02/2023