پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکەی دەستیپێکردووە".
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کاتژمێرێک پێش ئێسرا تەرمی منداڵێکیان لە سنوری ناحیەی کەسنەزان دۆزییەوە و دەڵێت" هێزکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە تا بگەنە شوناسنامەی تەرمە دۆزراواکە".
گومان دەکرێت تەرمەکە هی (ئەیوب ئەحمەد)ی تەمەن (١٣) ساڵ بێت، کە زیاتر لە دە ڕۆژە ونە و دانیشتووی گەڕەكی قەرەبوو بووه له ناحیەی كەسنەزان.
ئەیوب کوڕێکی تەمەن ١٣ ساڵە، خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بنەڕەتییە لە قوتابخانەیەکی تێکەڵاوی عەرەبی لە شاری هەولێر، بۆ دواجار لە نزیک قوتابخانەکەی خۆی دەرکەوت و چەند ڕۆژێکە بێسەروشوێنە.