ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکێکی قەزای سەیدسادق لەسەر وەرگرتنی نەوتی سپی ماڵان، گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو کە بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە گەڕەكی حەساری قەزای سەیدسادق لە کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت و تەقە دەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، چەند هاوڵاتییەک بە چەک ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە و تەقە لە یەکتر دەکەن، کە بەهۆیەوە شەش هاوڵاتی بریندار دەبن.