پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمشەو باران و هەورە برووسکە دەستپێبکات، سبەینێ سێ شەممەش پلەی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفر و شەپۆلی سەرما دەگاتە هەرێم.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی ئەمشەو راگەیاند" لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی کاریگەری شەپۆلەکەی دەریای ناوەراست لەرۆژئاوای عێراق کە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵدایە بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ".
هەروەها دەشڵێت" لە رۆژژئاوای عێراق و لەکاتەکانی ئێستاشدا کەشوھەوای ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ناجێگیرە و بڕێک شێ و گەرمی لەباشوری عێراقەوە ھاتۆتە ناوچەکانمان و خێرای با چالاکەوە لەچەند کاتژمێری ئایندەدا ئەگەر ھەیە ببێتە ھۆی چالاکبوونی ھەورە تریشقە و تاوە باران لەناوچە جیاجیاکاندا لەگەڵ خۆڵبارین تا کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی سێشەمە ٧-٢-٢٠٢٣ بەم شێوەیە کەش ناجێگیر ئەبێت" .
ئاراز جەبار ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، سبەی سێشەمەش کاریگەری بارستە ھەوا سارد و شەپۆلەکەی دەریای ناوەراست بەتەواوی دەگاتە ناوچەکانمان.