یەکەم کاردانەوەی ئیدارەی سان جێرمان دوای دوورخستنەوەیان لە جامی فەرەنسا

گەورەترین ڕەشبینی هاندەرانی پاریس سانجێرمان پێشبینی نەدەکرد یانەکە زوو لە قۆناغی ١٦ لە جامی تۆپی پێی فەرەنسا دووربخرێتەوە.


 ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان کەوتە داوی شکستی مارسیلیا (1-2) .


  ڕۆژنامەی فەرەنسی "L’Equipe” بڵاویکردەوە کە لویس کامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە پاریسییەکە، بڕیاریداوە ڕۆژی پێنجشەممە لە مەشقەکاندا قسە لەگەڵ یاریزانەکان نەکات، سەبارەت بە شکستەکەی لە کلاسیکۆ و زوو دەرچوون لە پاڵەوانێتی جامی پاڵەوانێتییەکە.


 لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئیدارەی وەرزشی و ڕاهێنەر کریستۆف گالتیێر نایانەوێت زیادەڕەوی لە لەدەستدانی یاریزانەکان بکەن، و کاردەکەن بۆ ئەوەی ئەم شکستە لەبیربکەن و سەرنجیان لەسەر یارییەکانی داهاتوو بێت.


 جێگای سەرنجە پاریس سانجێرمان لە خولی فەرەنسا خاڵێکی زۆری لەدەستدا، بەڵام هێشتا بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پێشەنگی پاڵەوانێتییەکەدایە و بە 8 خاڵ لە دوای مارسیلیایە.


 تیپەکە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی یارییەکی بەهێز بەرامبەر مۆناکۆ،  لە چوارچێوەی خولی فەرەنسا، پێش یارییەکەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، لە  چامپیۆنزلیگ.


PM:01:56:10/02/2023