له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆی ناو شارۆچکه‌ی زومار " 3 شه‌هیدو 22 پێشمه‌رگه برینداربوون و ژماره‌که له‌هه‌ڵکشاندایه".
سه‌رچاوه‌یه‌کی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند" کاژمێر نزیکی شه‌ش و نیوی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش که له‌ناو شاری زومار له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه پێشتر مین رێژ‌کرابوون، پاش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی پێشمه‌رگه لێیان نزیک ده‌بێته‌وه ده‌ته‌قێنرێنه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا 3 پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بن و 22 پێشمه‌رگه‌ی تریش بریندار ده‌بن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌دووری نه‌زانی که " ژماره‌ی شه‌هیده‌کانی پێشمه‌رگه له‌و 3 شه‌هیده زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌کات که تا ئێستا چه‌ند گه‌ڕه‌كێکی
ناو زومار ژماره‌یه‌ک قه‌ناس به‌ده‌ستی تیاماوه‌و ناوبه‌ناو ته‌قه له هێزی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن، هاوکات هه‌رچی ماڵی کورد‌و باره‌گای حیزبه کوردییه‌کانه له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی داعشه‌وه مین رێژکراون.
له‌لایه‌کی تره‌وه به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی هه‌ندێک خه‌ڵک و هێزی مه‌ده‌نی به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه که‌وتوونه‌ته ماڵ سوتان و تاڵان‌کردنی هه‌ندێک ماڵ.