بەهۆی بەفر و بەستووی ڕێگاكە ئەمڕۆ هەردوو جووت ڕێگای ڕۆشتن بۆ ئەزمەڕ و گۆیژە لە سنووری پارێزگای سلێمان داخران.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند" بەهۆی بە ستەڵکبوونی رێگاکە و سەلامەتنەبوون بۆ هاتوچۆ بڕیاردراوە بە داخستنی رێگای ئەزمەڕ و گۆیژە بۆ ماوەیەکی کاتی".
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی سیتەک دەکەن، دەتوانن رێگای سلێمانی - سیتەک بەکاربهێنن و ئەو رێگایە دانەخراوە.