خانمە پزیشکێکی کورد خەڵاتی پادشای بەریتانیا وەردەگرێت (وێنەکانی ببینە)

خانمە پزیشکێکی کوردی باشوری کوردستان، بەهۆی خزمەتگوزارییە پزیشکیەکانیەوە خەڵاتی پادشای بەریتانیا وەردەگرێت.

دکتۆر بنار شێخ ئاشتی تاڵەبانی لە پای ئەو چالاکیە پزیشکیانەو ڕۆڵ و کاریگەریەکانی لەو بوارەدا لە وڵاتی بەریتانیا پێشکەشی کردووە شا چارلس پادشای وڵات، ویسامی مەلەکی بەریتانی پێ بەخشی .

بنار شیخ ئاشتی لە بنچینەدا لە خانەوادەیەکی گەرمیانی نیشتەجێی سلێمانی بووە، لەگەڵ ژمارەیەک لە خانەوادەکەی لە ساڵانی نەوەدەکانەوە نیشتەجێی بەریتانیا بووەو بڕوانامەی پزیشکیشی لەو وڵاتە بەدەستهێناوە.






PM:08:26:11/02/2023