بڕیار لەسەر رێگریکردن لەبردنەوەی دۆلار لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل درا


حکومەتی هەرێم بەفەرمی ڕێگری لە بردنە دەرەوەی دۆلار بەشێوەی کاش لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بۆ تورکیا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ئاشکرای کرد کە گواستنەوەی پارەی کاش لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕاگیرا.

هەروەها هاتووشە ''لە شەممە ١١ی شوباتەوە ئەو بڕیارە چووە بواری جێبەجێکردنەوەو گواستنەوەی پارەی کاش بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.''

هەرچەندە لە دەروازی باشماخ ئەم راگەیاندنە بڵاونەکراوەتە، بەڵام زانیاری لەسەر هەمان بڕیار لەسەر ئەم دەروازەیەش هەیە.



AM:12:21:12/02/2023