بەپەلە: بەتەواوی زومار ئازادکرا

هەرچەندە پێشمەرگە دوێنی پێشڕەوی کرد بۆ ناو زومار، بەڵام چەندین گەڕەك بەدەست چەکدارانی داعشەوە مابووەوە، بەیانی ئەمرۆ ٣١ ی ئاب بەتەواوی شارەکە پاککرایەوە.

سەرچاوەیەکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند کە بەیانی ئەمرۆ هێزی پێشمەرگە کێوماڵی گەڕەکەکانی شاری زوماری کردو بەتەواوی شارەکەی پاک کردەوە لە چەکدارانی داعش. 

  ئەو سەرچاوەی وتی" تا قە مەترسی هەبێت لەسەر ژیانی پێشمەرگە لەو شارەدا کێشەی ئەو مینانەیە کە داعش دوای خۆی چاندوونی لەشارەکەدا کە ئێستا تیمی هەڵگرەوەی مین سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن". 



AM:09:58:31/08/2014