لە سلێمانی گۆڕانكاری لە خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دەكرێت

لە پارێزگای سلێمانی خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕانکاری تێدا كرا و بڕیارە لە ئەمڕۆوە پەیڕەو بکرێت. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی ناوشاری سلێمانی دەكاتەوە كە" لە ئەمرۆوە  پێویستە كاتژمێر (٤ -٥)ی عەسر كار بەمۆلیدەكانیان بكەن و كارەبا بدەن بە هاوڵاتییان كە پێشتر داواكرابوو لەو كاتەدا كارنەكەن". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا كارەبای سلێمانی داوا دەکات سەرجەم مۆلیدەكان پابەندی بڕیارەکە بن.


PM:01:12:13/02/2023