بەیانی ئەمڕۆ لەناحیەی قەسرێ سەر بەئیدارەی سۆران، دوو هاوسەری بەتەمەن بەهۆی غازی سۆپاوە خنكان.
بەپێی زانیارییەكان روداوەكە بەیانی ئەمڕۆ رویداوە و ئەو دوو كەسەشی گیانیان لەدەستداوە هاوسەر بوون و لە هەشتاكانی تەمەنیاندا بوون، پۆلیسی ناحیەی قەسرێ لێكۆڵینەوەی لە روداوەكە دەستپێكردوە.
ئەو رووداوە لە كاتێكدایە شەوی رابردووش لە شاری هەولێر بەهۆی سۆپاوە ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و كچێكی تەمەن شەش ساڵ گیانی لەدەستدا.