بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی تێکچوونی سیستمی غازەوە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پاس لە سنووری قەزای ئاکرێ گڕیگرت و بە تەواوی سووتا.
بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان (هەولێر و دهۆک) بەهۆی تێکچوونی سیستمی غازەوە پاسێک لە جۆری کۆستەر گڕیگرتووە و بە تەواوی سووتاوە".
ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تیمەكانیان ئاگرەكەیان کۆنتڕۆڵکردووە.