گۆارنیبێژی لاو، بانە شێروان لە ڤیدیۆیەکدا پارچەیەکی گۆرانییەکی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردۆتەوە.
بانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە بە زمانی ئینگلیزی و نووسیوویەتی " ڕقم لە پەیوەندییەکانە، لە ڤالانتایندا، ئەگەر تۆش بیکەیت، من لە هەوای خۆمدام".
بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و ههتا كۆتا قۆناغی پرۆگرامهكه مایهوه، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.