وتەبێژی نەوەی نوێ: وتەبێژی حكومەتی ماوەبەسەرچوو شكاتی لێكردووم


وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، وتەبێژی حكومەتی هەرێم داوایەكی یاسایی لە دژیان لە دادگای بەرایی تێهەڵچوونەوەی هەولێر تۆماركردووە. 

هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم داوای یاسایی لە دژی تۆماركردووە و وتویەتی "بەرگریم لە هاوڵاتیانی هەرێم كردووە، بۆیە داوایی یاساییم لە دژ تۆماركراوە، لە دوای ئەوەی بەرگریم لە ماف و موچەی خەڵك كردووە و لەسەر خراپی دۆخی گوزەرانی هاوڵاتیان بە دەنگ هاتووە، وتەبێژی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم سكاڵایان لە دژم تۆماركردووە".

بەپێی ئەو داوایەی ئاڕاستەی وتەبێژی نەوەی نوێ كراوە، دەبێت رۆژی 22ی ئەم مانگە وتەبێژی هیمداد شاهین، لەبەردەم دادوەر ئامادە بێت.



PM:04:54:16/02/2023