سروە عەبدلواحید: گەمژەیی ئێوەیە ملیۆنان هاوڵاتی کورد رقیان لە دەسەڵاتی ئێوەیە

لەو مشتومڕەی لە نێوان رۆژنامەی سەباح کە رۆژنامەیەکی فەرمی حکومەتی عێراقە لەگەڵ بەرپرسانی کورد لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت" بەهۆی گەمژەیی و گەندەڵی ئێوە ملیۆنان هاوڵاتی کورد ڕقیان لە دەسەڵاتی ئێوەیە".

سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت" کەس دژی دەستکەوتە دەستوریەکانی گەل نییە، بەڵام بەهۆی گەمژەیی و گەندەڵی ئێوە ملیۆنان هاوڵاتی کورد ڕقیان لە دەسەڵاتی ئێوەیە و دەیانەوێت کەرامەتی خۆیان و دامەزراوەکانیان لەناو هەرێمدا بپارێزن".

لە درێژەی نووسینەکەیدا دەشڵێت" دەسەڵاتی هەرێم فشاری خستە سەر تۆڕی میدیایی عێراق بۆ ئەوەی داوای لێبوردن بکات بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕاپرسییەک کە تێیدا هاوڵاتیانی هەرێم ئەو قەوارەیەی هەبوویان ڕەتکردەوە".

سروە عەبدولواحید لە کۆتایی پۆستەکەیدا دەڵێت"ئەمە پەیامێکە بۆ ئێوە ئەگەر تێگەیشتوون".

دوێنێ شەممە لە رۆژنامەی فەرمی سەباحی عێراق لە راپۆرتێکدا کە رای چەند کەسێکی وەرگرتووە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کە خەڵکی هەرێم لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم و گەڕانەوەی حکومەتی ناوەنیدان  بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان. 



PM:12:03:19/02/2023