فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رایدەگەیەنێت" پێویسته گه‌شتیاران به‌ر له ٢٤ كاتژمێر له گه‌شته‌كه‌یان نوسراوه فه‌رمییه‌كان (پاسپۆرت، ڤیزا، بلیتی فڕۆكه) ڕاده‌ستی نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی (RT) بانك بكه‌ن".
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" گه‌شتیار ده‌بێت به‌ر له ٢٤ كاتژمێر له گه‌شته‌كه‌ی سه‌ردانی نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی (RT) بانك بكات له شه‌قامی ٤٠ مه‌تری له هه‌ولێر، نوسراوه فه‌رمییه‌كان (پاسپۆرت، ڤیزا، بلیتی فڕۆكه) ڕاده‌ست بكات، دواتر بڕی پاره‌ی دیناری عێراقی پێویست ڕاده‌ستی نوسینگه‌ی (RT)ی بانك ده‌كات و له‌لایه‌ن بانكه‌وه گه‌شتیار پسوله‌یه‌كی پێ ده‌درێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، گه‌شتیار له كاتی هاتنی بۆ فڕۆكه‌خانه دوای ته‌سلیمكردنی بۆردینگ پاس و پسوله‌كه بڕی دۆلاری دیاریكراو وه‌رده‌گرێت به هه‌مان مه‌رجه‌كانی پێشوو.