كەسێك خۆی بە "دادوەر" دەناسێنێت و دەستگیر دەكرێت


دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تیمەكانیان دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری، توانیان كەسێك لە بەغدای پایتەخت دەستگیر بكەن كە خۆی وەك "دادوەر" ناساندبوو.
 
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، دوای دانانی بۆسەیەكی تایبەت بەمەبەستی راكێشانی تۆمەتبارێك، تیمەكانیان توانیان لەئۆپەراسیۆنێكدا كەسێك دەستگیر بكەن كە خۆی بەساختە وەك "دادوەر" دەناساند.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەكاتی لێكۆڵینەوەدا ئەو تۆمەتبارە دانی بەوەدا ناوە كە پەیجێكی لە سۆشیال میدیا دروستكردوە و وێنەی دادوەرێكی لەسەر داناوە، بە ئامانجی یارمەتیدانی هاوڵاتیان لە ئەگەری دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن و تەواوكردنی مامەڵەكان بۆیان لە بەرامبەر بڕێك پارەدا.
 



PM:08:37:19/02/2023