کەمێک پێش ئێستا بانکی مەرکەزی عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ١٢٢ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕی خستنەڕووی دۆلار کەم بووەتەوە.
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ بڕی ١٢٢ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار و ٨١٧ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و کاش خستووەتە بازاڕەوە".
ئاماژە بەوەشکردووە، لەو بڕەی خراوەتەڕوو ٣٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و ٨٥ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار و ٨١٧ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بووە.