سه‌باره‌ت به‌ دروستبوونی كێشه‌ له‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌ولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت

دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" له‌ كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان له‌ هه‌ولێر به‌هۆی دابه‌شكردنی فۆڕمێكه‌وه‌ قه‌ره‌باڵغی دروستبوو دواتر كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌". 

مەولود سابیر بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانیەكانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند" ساڵانە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ئامارێك بڵاودەكاتەوە بۆ سەرجەم بانكە بازرگانییەكان، كە فۆڕمێكی تایبەتە بە ئامادەبوونی خانەنشینان بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان لە مانگی یەكی هەموو ساڵێك پڕ بكەنەوە".

ڕاشیگەیاندووە" ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەرجەم ئەو بانكە بازرگانیانەی كە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكەن، لیژنەیەك لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینەوە دانرا بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكان، كە پێكهاتبوون لە٣ فەرمانبەر لە هەر بانكێك، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی مووچەخۆرانی خانەنشینەوە بەشێوەیەكی كاتی قەرەباڵغی لەدابەش كردنی مووچە لە چەند بانكێكی شاری هەولێر دروست بوو". 

ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین و بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكانەوە ژمارەی لیژنەكان زیاد كران و كێشەكە چارەسەر كرا. 


PM:04:17:22/02/2023