هاوشێوه‌ی شارۆچکه‌ی مه‌خمور، به‌فرۆکه‌ی ئه‌مه‌ریکاو تۆپخانه‌ی ئێران شارۆچکه‌ی ئامرلیش رزگار کرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌سپی میدیای راگه‌یاند که رۆژی 31 ی ئاب فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکا سنوری بۆردومانکردنی خۆیان له ناوچه‌کانی هه‌ولێرو موسڵه‌وه فراوانترکرد بۆ ئامرلی و له‌چه‌ندین شوێن به خه‌ستی بۆردومانی بنکه‌کانی داعشیان کرد، هاوکات شه‌وی رابردووش سووپای عێراق له رۆژئاوا و باشوری شاری ئامرلیه‌وه‌و له باکورو رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌و سووپای به‌در به پشتیوانی تۆپخانه‌و تۆبپارانێکی چڕ هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌کانی داعش له نزیک ئه‌و شاره‌و تا نیوه‌رۆی هه‌مان رۆژ توانیان گه‌مارۆی سه‌ر شارۆچکه‌ی ئامرلی بشکێنن.
شاری ئامرلی له 10 ی حوزه‌یرانه‌وه که له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه گه‌مارۆدراوه، سووپای عێراق و چه‌کدارانی ئێرانی و میلیشیا شیعه‌کانی عێراق چه‌ندینجار به‌مه‌به‌ستی شکاندنی ئه‌و گه‌مارۆیه هێرشیان کرده سه‌ر چه‌کدارانی داعش، به‌ڵام نه‌یاتوانی ئه‌و شاره رزگار بکه‌ن، تا ئه‌مڕۆ له‌رێگای فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو تۆبخانه‌کانی ئێرانه‌وه توانرا ئه‌و گه‌مارۆیه بشکێنرێت.
له‌کاتی رزگارکردنی شارۆچکه‌ی مه‌خموریشدا هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی ئامرلی له ڕێگای فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو تۆپبخانه‌ی ئێرانه‌وه داعش تێکشکێنرا و دواتریش به‌رپرسانی پارتی دانیان به‌و راسته‌یه‌دا نا که ئێران کۆمه‌کی کردوون.