بافڵ تاڵەبانی سەردانی کۆسرەت رەسوڵ دەکات


ئێوارەی ئەمڕۆ، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی کرد.سەرچاوە نافەرمیەکان ئاماژە بەوە دەکەن پەیوەندی بە پەرەسەندنەکانی نێوان لاهور و بافڵەوە هەیە.

وەک میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردەوە، لەو سەردانەدا بافڵ تاڵەبانی باسی لە " رۆڵ و پێگەی کاک کۆسرەت لە مێژووی کوردستاندا بۆ هەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە و سەرمەشقی ئێمە دەبێت بۆ خەبات و خزمەتکردنی یەکێتییەکەمان".

ئەم سەردانەی بافڵ تاڵەبانی بۆ لای کۆسرەت رەسوڵ لە دوای راگەیاندنەکەی لاهور جەنگیەوە دێت و هەندێک ناوەندی فەرمی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەم سەردانە بەو مەبەستە بووە، کە لە ئێستا و لە هەنگاوەکانی داهاتووی بافڵدا پشتگیری بکات.



PM:07:45:22/02/2023