گۆڕان لەسەر "تۆمەتباركردن"ی بەهێرشكردنە سەر چالاكونێكی كورد لە بەریتانیا روونكردنەوە دەدات


ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا رەتیدەكاتەوە ئەوان ئیسماعیل سیان، چالاكی مەدەنییان رفاندبێت و ئازاریان دابێت و دەڵێن: ئەو رووداوە هیچ پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.

ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەریتانیا رایگەیاندووە، سەبارەت بەو رووداوە نەخوازراوەی دوێنێ لە شاری لەندەن روویدا كە تیایدا پەرلەمانتاریێكی گۆڕان هێلكەباران كرا، دواتریش لەلایە‌ن چەند كەسێكەوە  توندوتیژی بەرامبەر چالاكوانەكە  كرا  بە توندی سەركۆنە دەكەن و رایدەگەیەنن، كە ئەو ڕووداوە كەم تا زۆر هیچ  پەیوەندییە‌كی بە ئەوانەوە نییە. 

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، هیوادارین لەم وڵاتەدا، كە یاسا و دادگا سەروەرە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەئاراستەی خۆیدا بڕوات و ئێمەش‌ پشتگیری لە هەر بڕیارێك دەكەین، كە دادگا دوای لێكۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەكە بیدات، لەم ڕوەوە ئامادەی هەموو هاوكارییەكیشین. 

شەوی رابردوو ئیسماعیل سیان، چالاكوانی كورد لە بەریتانیا رایگەیاند، لەسەر ئەوەی هێلكەی گرتۆتە یاسین خدر، پەرلەمانتاری گۆڕان، دواتر لەلایەن چەند كەسێكەوە رفێنراوە و هێرشكراوەتە سەری و پێیانوتووە دەبێت داوای لێبوردن لە یاسین خدر بكات.



PM:08:52:23/02/2023