ساڵی رابردوو بە بەهای ٤٥ میار دینار دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا بەكارهێنراوە


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردوو بە بەھای ٤٥ ملیار دینار دەرمان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بەكارھێنراوە.

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا لە كۆنفرانسێكدا لە شاری سلێمانی رایگەیاندووە، لە ساڵی رابردوو بە بڕی ٤٥ ملیار دینار دەرمان بۆ نەخۆش بەكارهاتووە، ئەمە جگە لە پێداویستی پزیشكی و پێداویستی تاقیگەیی و ئەو مغەزییانەی كە بۆ نەخۆش بەكاردێت.

نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە جگە لە شاری سلێمانی، چارەسەری نەخۆشی شارەكانی دیكەی هەرێم و عێراقیش دەكات. 



PM:01:13:24/02/2023