كچی گەورەی پێشەوا قازی محەمەد كۆچی دوایی كرد

درەنگانی شەوی ڕابردوو كچە گەورەی پێشەوا قازی محەمەد یەكەم سەرۆك كۆماری كوردستان كۆچی دوایی كرد.

درەنگانی شەوی رابردوو سوهەیلا قازی محەمەد کچە گەورەی پێشەوا قازی محەمەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان، لە تەمەنی (٦٩) ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد. 

ڕۆژی ١٠ی تەمموزی ساڵی رابردووش عەلی قازی کوڕە تاقانەکەی پێشەوا قازی محەمەد لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە تەمەنی (٨٩) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە قەزای كەلار بەخاكسپێردرا.


AM:09:04:25/02/2023