گۆڕان: هەر كاتێك هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت ئامادەین


بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، هەر كاتێك هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت ئەوان ئامادەن.

میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ عومەر سەید عەلی، رێكخەری دەستلەكاركێشاوەی بزووتنەوەی گۆڕان و ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان پێشوازییان لە كونسوڵی گشتی روسیا لە هەرێمی كوردستان كردووە.

میدیای گۆڕان رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێم و عیراق كراوە و بەرپرسانی گۆڕان رایانگەیاندووە، ناكۆكی پارتە سیاسییەكان زیانیان بۆ كورد ھەیە و دابەشبوونیش بەسەر ھاوپەیمانانی جیاواز لە سەر ئاستی عیراق و ناوچەكە، كورد لاواز دەكات.

سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش، بزووتنەوی گۆڕان وتویەتی، ئەوان ئامادەن و پاراستنی ھەرێمی كوردستانیش دەبێت لە پێشینەی كارەكان بێت.



PM:07:28:26/02/2023