هەولێر و بەغدا "رێككەوتنی سەرەتایی"یان كرد لەسەر بودجەی عێراق كرد


سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووینەوە.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیوویەتی، وەك شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە.

هەروەها ئمژەی بەوەكردووە "لە كۆبوونەوەكەدا دوای گفتوگۆكردن دەربارەی بابەتە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، گەیشتینە رێككەوتنێكی سەرەتایی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 و لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوولادا هەبوو".



PM:09:01:26/02/2023