لێدوانە کاریگەرەکانی مارتینێز دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز

گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ئەستۆن ڤێلا، ئیمیلیانۆ مارتینێز، دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی بە بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز لە ساڵی 2022.


 گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە تاجی باشترین گۆڵپارێزی ساڵی ڕابردووی لەسەر دانرا ، دوای ئەوەی سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی کرد و تاجی مۆندیالی قەتەری 2022ی بەدەستهێنا.

 لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵیدا، مارتینێز دەڵێت: کاتێک من گەنج بووم، هەمووان لێیان دەپرسیم کێ نمونەی تۆیە لە گۆڵچیدا و وەک نمونە سەیری کێ دەکەیت، بەڵام من دەمگوت دایکم ئەو کەسەیە چەندین کاتژمێر کاردەکات و ماڵەکان پاکدەکاتەوە، باوکم و ئەوانەی خەبات دەکەن نمونەی منن لە ژیاندا”.

 


AM:01:30:28/02/2023